وەزارەتی دارایی: شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، “شاندی هەرێم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو بەغداد بەڕێکەوت”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، “رۆژی دووشەممە کە دەکاتە 27ی تشرینی دووەمی 2023 شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری، د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، د. عەبدول حەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، خالید هادی چاوشلی، راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن”.

دەشڵێت، “بڕیارە شاندەکە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە، هاوکات پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن”.

بابەتی پێشتر

هۆکارەکانی تووشبوون بە سەرئێشە لەدوای لەخەو هەستان

بابەتی دواتر

کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share