پۆلیسی سلێمانی: هەركەس تەقە بكات دەستگیر دەكرێت

پۆلیسی سلێمانی ئامادەكارییەكانی بۆ شەوی سەری ساڵ دەست پێكردووە و ڕایدەگەیەنێت، هەركەس تەقە بكات و چەكی پێ بێت دەستگیر دەكرێت.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێمە لە ئامادەباشیداین و شەوێكی گرنگە، ڕەنگە بەهۆی قەدەغەكردنی لایف میوزیكەكان، زیاتر خەڵك بڕژێنە سەر شەقامەكان”.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، “بۆ ئەو مەبەستە هێزێكی تۆكمەمان دروستكردووە بە بەشداریی بەڕێوبەرایەتییەكانی ئاسایش و لیوای یەك و پۆلیسی هاتوچۆ، وەك یەك هێز لەسەر شەقامەكان دەبین”.

داواشی لە هاوڵاتییان كرد، “ساڵی 2020 چەند كاتژمێرێكی ماوە با بە ئارامی تێپەڕێت”.

سەبارەت بە دیاردەكانی تەقەكردن لە شەوی سەری ساڵدا، سەركەوت ئەحمەد وتی، “داوا دەكەین هاوڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە كاری نایاسایی، هەڵگرتنی چەك و تەقەكردن قەدەغەیە و بە وردیی چاوی ئێمەی لەسەر دەبێت”.

نەشیشاردەوە، هێزی ئەمنیی سەربە پۆلیس و ئاسایش بە جلی مەدەنییەوە لەسەر شەقام و كۆڵانەكان دەبن بۆ چاودێری كردنی ئەوانەی یاریی ئاگرین بەكاردەهێنن، “هەركەس تەقە بكات دەستگیر دەكرێت”.

لەبارەی داخستنی شەقامی سالم بەڕووی ئۆتۆمبێلدا وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەكرد، “ئەمشەو بڕیار دەدرێت لەسەر ئەوەی ئەو شەقامە دابخرێت یان نا، ڕەنگە شەقامەكە تایبەت بكرێت بە هاوڵاتییان”.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح: سیستمی سیاسی سەركەوتوو نەبوو لە خزمەتكردنی عێراقییەكان

بابەتی دواتر

(10) ئەستێرەی تۆپی پێ ساڵی 2020 نرخی گواستنەوەیان دوو هێندە زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک دهۆکی هەژاند

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە دهۆک روویدا و لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share