(10) ئەستێرەی تۆپی پێ ساڵی 2020 نرخی گواستنەوەیان دوو هێندە زیادیکردووە

هالاند و چەندین یاریزانی لاوی دیکە لە ساڵی 2020 نرخی گواستنەوەیان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

ماڵپەڕی ترانسفێر مارکتی تایبەت بە داتا و ئامارەکان تیشکی خستووەتە سەر نرخی 10 یاریزانی بواری تۆپی پێ، کە لە ساڵی 2020دا بە شێوەیەکی بەرچاو بەهایان زیادیکردووە.

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی بەهرەداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و ئالفۆنس دەیڤیزی بەرگریکاری کەنەدی یانەی بایرن میونشن، لەسەروبەندی ئەو یاریزانانەدا بوون کە نرخیان دوو هێندە زیادیکردووە.

هالاندی تەمەن 20 ساڵ بەهای لە بازاڕی یاریزاناندا دوو هێندە بەڕێژەی لەسەدا 122.2 زیادیکردووە، و لە ئێستادا نرخی گواستنەوەی بە 90 ملیۆن پاوەند خەمڵێنراوە.

لە بەرانبەردا ئالفۆنس دەیڤیز کە بەهەمان شێوە تەمەنی 20 ساڵە، نرخەکەی بە 72 ملیۆن پاوەند خەمڵێنراوە، واتا نرخی گواستنەوەی بەڕێژەی لەسەدا 200 بەرزبووەتەوە.

ئێرلینگ هالاند، یاریزانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند

لە پلەی سێیەمدا ئانسو فاتی هێرشبەری 18 ساڵی یانەی بەرشلۆنە هاتووە، کە نرخەکەی 72 ملیۆنە، هەروەها لە ڕیزبەندییەکەدا چوار یاریزانی خولی نایابی ئینگلیزی بوونیان هەیە.

هەریەک لە برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالی و ماسۆن گرینوودی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد نرخیان 27 ملیۆن بەرزبووەتەوە، نرخی پۆرتوگالیەکە بە 81 ملیۆن پاوەند و گریندوود بە 45 ملیۆن دیاریکراون.

فیڵ فۆدین، یاریزانی لاوی یانەی مانچستەر سیتی یەکێکی دیکەیە لە هەڵکشاوەکان، نرخەکەی بە 54 ملیۆن خەمڵێنراوە و لەگەڵ جیۆڤانی ڕێینای یاریزانی یانەی دۆرتمۆند 27 ملیۆن نرخیان بەرزبووەتەوە.

فیڵ فۆدین، یاریزانی بەهرەداری یانەی مانچستەر سیتی

بوکایۆ ساکای بەهرەداری یانەی ئارسیناڵ لە پلەی هەشتەمدا ناوی هاتووە، لە تەمەنی 19 ساڵیدا نرخی گواستنەوەی گەیشتووەتە 36 ملیۆن، واتا بە ڕێژەی لەسەدا 200 نرخی بەرزبووەتەوە.

یەکێکی دیکە لە یاریزانە هەڵکشاوەکان لە خولی ئیسپانیا تۆمارکراوە کە ئەویش لوکاس ئۆکامپۆسە، نرخەکەی 22.5 ملیۆن زیادیکردووە و گەیشتووەتە 45 ملیۆن پاوەند.

لەسەر ئاستی سەرجەم نرخەکان، جود بیلینگهامی ئینگلیزی لاوی بەهرەداری یانەی دۆرتمۆند لەهەمووان زیاتر نرخی زیادیکردووە، بەڕێژەی لەسەدا 980 و لە 2.3 ملیۆنەوە بەرزبووەتەوە بۆ 24 ملۆن پاوەند، سەرەڕای ئەو زیادبوونە بەرچاوە، بەڵام هێشتا بەهۆی کەمی نرخەکەیەوە لە پلەی 15دا ناوی هاتووە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: هەركەس تەقە بكات دەستگیر دەكرێت

بابەتی دواتر

كەشناسی هەرێم كەشوهەوای ئەمشەو و ڕۆژانی داهاتوو ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share