پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، رۆژی 25 نۆڤەمبەری هەموو ساڵێك، رۆژی ھاتنە كۆڕی خەباتی ژنانە دژ بە ستەم و نادادی و جیاكاری و چەوساندنەوە و توندوتیژی.

دەقی پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان…

رۆژی ٢٥ نۆڤەمبەری ھەموو ساڵێك، رۆژی ھاتنە كۆڕی خەباتی ژنانە دژ بە ستەم و نادادی و جیاكاری و چەوساندنەوە و توندوتیژی، ئەو رۆژە بووەتە سیمبل بۆ ژنان تا لەرێگەیەوە لەسەرتاسەری دونیا، وەك بۆنەیەكی رەسمی چالاكی و گردبوونەوە بكرێت، گوزارشت لە داواكاری و پەیامە یەكسانخوازەكەی ژنان بكرێت.

نەتەوە یەكگرتووەكان بە رەسمی ئەم رۆژی دیاریكردووە و بۆنەكەش ھەموو ئەو لایەنانە دەگرێتەوە كە كاریگەریان بەسەر ژنانەوە ھەیە بە ھەموو جۆرەكانی توندوتیژی وەك (نایەكسانی و جیاكاری، توندوتیژی ناو خێزان، توندوتیژی جەستەیی و دەرونی ،دەستدرێژی سێكسی، بازرگانی كردن بە ژنان و خەتەندەكردنی مێینە…ھتد)

یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، وەك حزبێكی سۆشیالیست دیموكراتی و پێشكەوتنخوازی دەربەست بۆ خەمی كۆی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بڕوای پتەوی بە خەباتی ژنان و یەكسانی و نەھێشتنی جیاكاری و ستەم ھەیە، لەسەر ئەم دیدە كە بەشێكە لە رێبازە دروستەكەی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبێت، لە پێناو ئەوەی ژنان بگەن بە مافەكانیان و جیاكاری بنەبڕ بكرێت و وڵات لەسەر پرنسیپی وەك یەكی و یەكسانی بینابكرێت، بۆ ئەمەش پێویستە بنەمای یاسایی یۆ مافەكانی ژنان دابندرێت و حكومەت و دەزگا پەیوەندیدارەكان پابەند بكرێن بە جێبەجێ كردنییەوە.

سەركەوێ خەباتی ژنان دژی توندوتیژی و پایەدار بێت كوردەوارییەكی دروست و چوون یەك لە سایەی ئاشتی كۆمەڵایەتی و دادپەوەریدا.

بابەتی پێشتر

لێدوانی چاڤی دواى یەکسان بونی بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

حەماس: قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لەگەڵ ئیسرائیل دوادەخەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share