وەزارەتی بەرگریی رووسیا: 120 درۆنی ئۆکرانیمان خستەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی رووسیا خستنەخوارەوەی 120 درۆنی ئۆکرانی لەکاتی هێرشەکانی شەوی رابردوودا راگەیاند، کە چەند ناوچەیەکی ناو خاکی رووسیایان کردە ئامانج.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو درۆنانەی ئۆکرانیا نزیکەی 12 ناوچەیان لە رووسیادا کردووەتە ئامانج و قورسترینیان، ناوچەکانی برایانسک و کورسک لە نزیک سنووری ئۆکرانیا بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا تۆمارنەکراوە.

لە لایەکی دیکەوە دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا رایانگەیاندووە، شەوی رابردوو، چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە کەوتوونەتە بەر هێرشی چڕوپڕی درۆن و مووشەکەکانی رووسیا و بەهۆیەوە، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share