دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێدەكات

دادگای باڵای فیدڕاڵی

بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنێكی تایبەت بە سكاڵایەكی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ئەنجامبدات كە لەلایەن ژمارەیەك لە مووچەخۆرانەوە تۆماركراوە.

سكاڵاكە بە ژمارە (247/ فیدراڵی/2023) لەلایەن 9 مووچەخۆری هەرێمی كوردستانەوە تۆماركراوە و دادگاكەش رۆژی یەكشەممە 26ی تشرینی دووەمی بۆ تاوتوێكردنی دیاریكردووە.

سكاڵاكە، دژی جێبەجێنەکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ژمارە (22ی ساڵی 2008) لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی تۆمارکراوە و داوادەكەن دادگای فیدراڵی، حکومەتی ھەرێم پابەندبکات یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وەک خۆی جێبەجێ بکات بەتایبەت ماددەکانی (6، 7، 8 و 9)، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە، خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین. لە…
Total
0
Share