لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی لە عێراق درێژكرایەوە.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا كە بە ئامادەبوونی 180پەرلەمانتار بەڕێوەچوو تەمەنی كۆمسیۆن بۆ ماوەی 6 مانگ درێژكرایەوە.
راشیگەیاند، بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەش تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.