هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بە گۆڵێکی ئۆتامێندی سەرکەوتنی بەسەر بەرازیل بەدەستهێنا و پێشەنگی ریزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای لاتینی گرتەوە.
بەو بردنەوەیە ئەرجەنتین کۆمەڵێک ڕیکۆردی تۆمارکرد
- ئەرجەنتین یەکەم هەڵبژاردەیە لە بەرازیل دەباتەوە لەناو یاریگاى خۆی لە یاریی کۆتایدا
- ئەرجەنتین تاکە هەڵبژاردەیە کە لە بەرازیل دەباتەوە لەناو یاریگاى خۆیدا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال
- ئەرجەنتین تاکە هەڵبژاردەیە دوو جار لە ماراکانا بردنەوە بەدەست دەهێنێت
- ئەرجەنتین لە ڕووبەڕووبونەوە ڕاستەوخۆکاندا سەرکەوت بەسەر بەرازیلدا
- بەرازیل یەکەم جارە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە یاریگاى خۆی شکست دەهێنێت
- یەکەم جارە بەرازیل سێ جار لەسەر یەک لە پاڵاوتنەکان دەدۆڕێت
- ئەرجەنتین پێشەنگی ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای لاتین و فیفاى گرتووە