بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێک کەسێک دەستگیرکرا

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی‌ ئۆتۆمبێل لە سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرد كە پاش ئه‌وه‌ی‌ ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ په‌كی كه‌وتووه ‌و جێیهێشتووه‌، به‌ڵام كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ لێی‌ دزراوه‌، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد، سەرەنجام‌و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە دەستگیربکرێت و دەستیش بەسەر بارهەڵگرەکەدا بگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار (ر، ج، ع) له‌دایكبووی‌ 1993 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بە بڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 446 لەیاسای سزادان راگیراوه ‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمتردەبنەوە

بابەتی دواتر

بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی سنووری هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share