بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک شاری بەغدادی هەژاند و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 1:02 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغداد روویداوە و هاوڵاتییان هەستیان پێیکردووە.
ئاشکراشیکرد، گوڕی بومەلەرزەکە 3.5 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.