ئەپڵ هۆشداری دەدات.. ئایفۆن 12 كێشەی هەیە

كۆمپانیای ئەپڵ، هۆشداری دەداتە بەكارهێنەرانی نوێترین بەرهەمەكانی، كە بریتین لە ئایفۆن 12 و چەند ئامێر و كەلوپەلێكی دیكەی پەیوەندیدار بە ئایفۆن 12، ڕەچاوی چەند ڕینماییەك بكەن بۆ ئەوەی دووچاری گرفت نەبنەوە.

هۆشدارییەكەی كۆمپانیای ئەپڵ كە وێبسایتی فۆربس لە راپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە، جەختدەكاتەوە كە پێویستە بەكارهێنەری مۆبایلەكە و پاشكۆكەی كە بریتییە لە پاتری (ماگ سیف) زۆر ئاگاداربن لەبارەی ئەو مەترسییانەی پەیوەندیدارن بە ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەكە، یان لەدەستدانی كارتەكانی، یاخود ئەو بەڵگانەی كە كارتە زیرەكەكانی دەگرێتەوە.

لە وردەكارییەكەشیدا هاتووە، لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئامێرەكە لەكاتێكدا كە لەژێر بارگاویكردنەوەدایە، توانای پاترییەكە لە ڕێژەی 80% سنوردار دەكات.

بەپێی ڕاپۆرتەكە ماگ سیف دەتوانێت بەرنامەی میمۆری كە لە كارتی زەمان، یان تەنانەت ئەوەی لە هەندێك لە بەڵگەنامەكانی وەك پاسپۆرتدا هەیە، یان ئەوەی لە سویچی ئۆتۆمبێلدایە لەكاربخات یان لەناوی ببات.

لە هەندێك حاڵەتیشیدا ڕەنگە داپۆشەرەكەی زیانی پێبگات و نیشانەیەكی بازنەیی لەسەر ئامێرەكە دروستبكات و زیانی پێبگەیەنێت، ئەمەش دەرگا لەبەردەم پرسیاری ئەوەی ڕوودەدات بەسەر ئامێری ئایفۆن 12دا دەكاتەوە، كە ڕەنگە چاككردنەوەی پێویستی بە 500 دۆلار ببێت.

بەر لە دوو هەفتە ئەپڵ نوێترین مۆبایلی خۆی (ئایفۆن 12)ی خستەبازارەوە كە ئامادەیە بۆ بەكارهێنانی تۆڕەكانی نەوەی پێنجەم (5G).

بابەتی پێشتر

فەڕەنسا وەڵامی داوای بایكۆتی بەرهەمەكانی لەلایەن توركیاوە دەداتەوە

بابەتی دواتر

فەرەنسا.. هۆشداری دەدرێت لە هێرشێكی گەورەی تیرۆریستی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share