وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، نابێت نرخی نەشتەرگریی لەسەر هەڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز و هەڵاوسانی جگەر زیادبکرێت.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداریی نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەو نەخۆشانەی پاش ئەنجامدانی پشکنین بۆ ڤایرۆسی ئایدز و هەڵاوسانی جگەر ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەردەچێت، دەبێت بە هەمان نرخی پێشوو نەشتەرگەرییان بۆ بکرێت.
جەختی لەوەکردەوە، نابێت نرخی نەشتەرگەریی تووشبووان بەو ڤایرۆسانە زیادبکرێت یان دووهێندە بکرێت، دەبێت ئەو پارەی لە نەخۆش وەردەگیرێت لەژێر هیچ پاساوێک دووهێندە نەکرێت.