فەرەنسا مووشەكێكی بالیستیی بە سەركەوتوویی تاقیدەكاتەوە

فەرەنسا تاقیكردنەوەیەكی سەركەوتووی لە هەڵدانی مووشەكێكی بالیستیی ستراتیجی لە جۆری ئێم 51.3 ئەنجامدا.

سوپای فەرەنسا بڵاویكردەوە، تاقیكردنەوەكە لە ناوچەی لاند-ی باشووری وڵات ئەنجامدراوە.

سیباستیان لۆكۆرنۆ، وەزیری سوپا سەرەڕای راگەیاندنی سەركەوتنی تاقیكردنەوەكە لە تۆڕی ئێكسەوە رایگەیاند، ئەم پێشهاتە متمانەی توانای رێگریی ئەتۆمی و باڵادەستی توانای هەڵدانی مووشەكمان نیشان دەدات.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە مووشەكەكە لە باكووری زەریای ئەتڵەنتیك، لە دووری سەدان كیلۆمەتر لە سەرجەم كەناراوەكانەوە خراوەتە خوارەوە.

بابەتی پێشتر

لەتیف نێروەیی: ئاهەنگی سەركەوتن لە قەڵای كەركوك دەگێڕین

بابەتی دواتر

نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە…
Total
0
Share