سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، “هاوپەیمانییەكەمان پۆستی پارێزگاری كەركوك وەردەگرێتەوە و بەو كادیر و ئیرادە بەهێزەی هەمانە لە هەڵبژاردن سەركەوتوو دەبین”.
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە شاری كەركوكەوە رایگەیاند، پەیامی من بۆ خەڵكی كەركوك ئەوەیە كە ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازە و پێویستە هەموومان بچینە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بدەین بە لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە.
وتیشی، “بەو ئیرادە و كادیرانەی كە هەمانە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان سەركەوتوو دەبین”.