سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی رۆژی زمان و كەلتووری توركمانی لە هاوڵاتییانی توركمان لە هەرێمی كوردستان دەكات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “رۆژی زمان و كەلتووری توركمانی لە تەواوی خوشك و برایانی توركمان لە هەرێمی كوردستان پیرۆزدەكەم و هەموو پشتگیرییەك لە مافەكانی پێكهاتەی توركمان و تەواوی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان دووپاتدەكەینەوە”.
هەر لە پەیامەكەیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت، “هەمووان دڵنیادەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە بە وڵاتی پێكەوەژیان بۆ هەمووان دەمێنێتەوە”.