كەشناسیی هەرێم راگەیەندراوێك لەبارەی كەشوهەوای ئەمشەوەوە بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەمێكی سووك بۆ مامناوەند لە ناوچەی جیا جیا تا بەرەبەیان و سبەینێش لە هەندێك ناوچە لێزمە باران دەبارێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەمێكی سووك بۆ مامناوەند لە ناوچەی جیا جیا تاوەكو بەرەبەیان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی بەیانی پێشبینیدەكرێت ئاسمان لە باكوور و رۆژهەڵاتی باكووری هەرێمی كوردستان هەوری تەواو بێت لەگەڵ دەستپێكردنی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكان و دواتر رێژەی بارانبارین لە پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی زیاد دەكات و ئەگەری لێزمە باران هەیە لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوەڕاستی هەرێم تا ئێوارە و دواتر كاریگەریەكەی بە لاوازی لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە.

بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە بووە:

سلێمانی دڵۆپ دڵۆپ

چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ

بازیان 1.6 ملم

دەربەندیخان 0.4 ملم

دوكان 1.0 ملم

هەڵشۆ 0.8 ملم

هەڵەبجە 0.8 ملم

كەركوك 3.6 ملم

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

كاتی ناردنی 700 ملیار دینارەكە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانن لە یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل

  هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانییان لە پەسەندکردنی یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن ئەنجومەنی…
Total
0
Share