بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، لە رۆژانی نەورۆزدا، هاتوچۆی بارهەڵگر لە چەند رێگەیەک قەدەغەدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکەینەوە، بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لە کاتژمێر 7ـی بەیانی تا 12ـی شەو لەو رێگایانەی دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان، تا پشووی جەژن کۆتاییدێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رێکارە لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و لەپێناو رێکخستنی هاتوچۆ و روونەدانی جەنجاڵییە لە هەرسێ رۆژی نەورۆزدا.