زۆرترین باران لە كوێ باریوە؟

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە زۆرترین بڕ لە شەمامك باریوە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە ماوەی نێوان كاتژمێر 9ی بەیانی تا 9ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەندێك ناوچە زیاتر لە 30 ملیم باران باریوە.

بەپێی ئامارەكە زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناحیەی شەمامك بووە بە 37 ملیم، بەدوایشیدا پارێزگای هەولێر دێت كە 30.2 ملیم باران باریوە.

بڕی باران لە ناوچەكانی دیكەش بەمجۆرە بووە، (سلێمانی 7 ملیم، کەرکوک 21.2، دووز 16.4، پیرمام 16، چەمچەماڵ 19، دهۆک 0.5، ئاکرێ 4، بامەڕنێ 0.2، بازیان 6.4، دەربەند 3، دوکان 10، حاج ئۆمەران 11.6، هەڵەبجە 5.8، هەڵشۆ 9.8، کەلار 3.2، خەبات 19.4، مانگێش 0.2، مەیدان 3.2، سۆران 8.8، قەڵادزێ 8.8، رەواندز 0.2 و سیدەکان 3.4 ملیم).

بابەتی پێشتر

سودانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندیی عێراق بڕیارێكی دیكەی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share