ئاسۆ كەمال: لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 11.5 ملیمەتر باران لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە

بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 11.5 ملیمەتر باران لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و دەشڵێت، “بە بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم ساتە وەختە بڕی بارانبارین زیاتربووە”.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆوە كە سەرەتا كاریگەری لەسەر ناوەڕاست و باشوور و باشووری رۆژئاوای عێراق هەبووە لە شەوی رابردووەوە كاریگەرییەكەی لەسەر هەرێمی كوردستانیش هەبووە و شەپۆلێكی بارانبارین سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیانی گرتووەتەوە و بە كاریگەری شەپۆلەكەش پلەكانی گەرما دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەمساڵ تێكرای بارانبارین تا ئەم ساتە وەختە 39 ملیمەتر بووە و ساڵی رابردوو تا ئەم ساتە وەختە 24 ملیمەتربووە و بە بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم ساتە وەختە بڕی بارانبارین زیاتربووە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بەردەوامن و ئامانج ئەوەیە گرفتەکان لە رێگای دەستوورەوە چارەسەر بکرێن

بابەتی دواتر

سودانی و حەلبوسی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share