خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای كۆمسیۆن كرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد.

ئەمڕۆ ئەنجومەنەكە بە سەرۆكایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و بە ئامادەبوونی 172 پەرلەمانتار كۆبووەوە و تیایدا دەنگ لەسەر نەجم عەبدوڵا سەرۆكی داواكاری گشتی و لەیس جەبر سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیی دادوەری درا.

هەر لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ژمارە (31)ی ساڵی 2019 كرا.

دانیشتنەكە بە رۆژێك دێت دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.

بابەتی پێشتر

سودانی و حەلبوسی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: مەترسییەكانی لافاو لە هەولێر كەمتربوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندییەکانی عێراق: کەمکردنەوەی کرێی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێت جێبەجێی بکەن

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێراق داویەتی هەرێمی…
Total
0
Share