نوێترین لێدوانی حەلبوسی دوای دورخستنەوەی

محەمەد حەلبوسی

دوای دورخستنەوەی لە پۆستەکەی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دادگای فیدراڵی پێشێلی دەستوری کردووە و ناتوانێت ئەندامێتیی هیچ کەسێک لە پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە.

محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەرکەکانی دادگا بریتین لە چاودێریکردنی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان و پاراستنی دەقەکانی دەستوور و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان.

وتیشی، هیچ پەرلەمانتارێک بۆی نییە تانە پێشکەشی دادگای فیدراڵی بکات بەبێ ئەوەی پێشتر داواکەی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران نەکات.

حەلبوسی ئاماژەی بەوەش کرد، دادگای فیدراڵیی عێراق بەبێ ئاگادارکردنەوەی گەل، دەستکاریی دەستووری کردووە و ئەو بڕیارە پێشێلی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکانە.

رۆژی رابردوو، بە بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی عێراق سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

لە هەولێر باران ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکرد

بابەتی دواتر

لە دەریای ئیجە کارەسات دروستبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share