لە دەریای ئیجە کارەسات دروستبوو

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، بەلەمێکی لاستیکی کە 13 کەسی هەڵگرتبوو، لە درەنگانی شەوی 13ی ئەم مانگە لە دەرەوەی کەنداوی کلیۆپاترا لە شاری چەشمەی تورکیا لە کەشوهەوای خراپدا نوقم بووە و خنکانی پێنج کەسی لێکەوتەوە و دوو کەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا کەسێکیان لەناو دەریادا رزگارکردووە و دواتر پێنج کەسیان لەسەر وشکانی دۆزیوەتەوە کە تەندروستیان باشە، لە کاتی گەڕاندا چوار تەرم لە دەریادا دۆزراونەتەوە و تەرمێکیش لەسەر وشکانی.
باسیلەوەشکرد، تا ئێستا تەمەن و رەگەزی قوربانییەکان ئاشکرانەکراوە و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

نوێترین لێدوانی حەلبوسی دوای دورخستنەوەی

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە داهاتووی دوو یاریزانی یەکلایی کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share