لەیس دلێمی: دادگای فیدراڵیی عێراق سەلماندی كە دەتوانێت یاسا بچەسپێنێت

لەیس دلێمی ئەو كەسەی سكاڵای لەسەر محەمەد حەلبووسی تۆماركرد و دادگای فیدراڵی بڕیاری دوورخستنەوەیدا دەڵێت، “دادگای فیدراڵیی عێراق سەلماندی كە دەتوانێت یاسا بچەسپێنێت”.

راشیگەیاند، محەمەد حەلبووسی دەسەڵاتی خۆی خراپ بەكارهێناوە و ئێمە بڕوامان بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە و پشتیوانی هیچ لایەنكێك ناكات و دادپەروەرانە بڕیاردەدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەڵوێستی دادگای فیدراڵی جێگەی ستایشە و هیودارین دادگای فیدراڵیی عێراق بەردەوامبێت لە دەركردنی ئەو بڕیارانەی بۆ دوورخستنەوەی كەسانی گەندەڵ لە دەسەڵات و جەختیشیكردەوە، “بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی عێراق كاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە عێراق نابێت”.

بابەتی پێشتر

سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق: سوورین لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسێدارەدانی سێ سزادراو جێبەجێكرا

لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە سزای لەسێدارەدانی سێ كەسی تاوانباركراو بە تاوانی “تیرۆر” لەسێدارەدران، بڕیارەكە لە بەندینخانەی ناوەندیی ناسڕیە جێبەجێكرا.…
Total
0
Share