سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی نەوتی سپی لەناو شاری سلێمانی و لە سنووری مەڵبەندی 10 دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی لە سنووری مەڵبەندی 10 لە گەڕەكەكانی سەرچنار، شەهیدانی سەرچنار و قلیاسان دابەشدەكرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت و ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندایە.

بابەتی پێشتر

دوای دوورخستنەوەی حەلبووسی سبەی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

لەیس دلێمی: دادگای فیدراڵیی عێراق سەلماندی كە دەتوانێت یاسا بچەسپێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان: زانیارییەکانتان پارێزراودەبن و تەنها بۆ بواری گەشەپێدان سوودی لێوەردەگیرێت

وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پێویستە خێزانەکان لە ماڵەکانیان بمێننەوە لە رۆژانی سەرژمێریدا بەهۆی ئەوەی بۆ ئامانجی گەشەپێدانە، راوێژکارێکی…
Total
0
Share