لە سلێمانی کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

لە شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بڕێك پارە و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ جۆراوجۆری لە ئۆتۆمبێلی‌ هاوڵاتییەكدا دزی‌ بوو.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كە نزیكه‌ی‌ 5 ملیۆن دینار و هه‌زار دۆلاری‌ ئه‌مه‌ریكی‌‌ و دوو مۆبایلی‌ زیره‌ك‌ و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی‌ تری‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا لێدزرابوو، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

باس لەوەش دەکات، دەستیشگیرا بەسەر بڕێك له‌ پاره‌ دزراوه‌كه‌ و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كاندا، تۆمەتبار (أ، م، ع) لەدایكبووی‌ 1988 كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌، دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 446 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

 

بابەتی پێشتر

مەسک: شەڕی ناوخۆ لە ئەوروپا سەرهەڵدەدات

بابەتی دواتر

نووسەرێكی كورد بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share