شارەوانی بە ناشتنی نەمام پێشوازی لە یادی دامەزراندنی سلێمانی دەکات

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە ئەمڕۆ دەستیان بە هەڵمەتێکی ناشتنی نەمام کردووە.

لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لە یادی 239 ساڵەی سلێمانیدا کە دەکاتە سبەینێ سێشەممە چەندین چالاکی جۆراوجۆرمان هەیە، لەبەر ئەوەی چالاکییەکان زۆرن بەشێکیمان خستە ئەمڕۆ کە یەکێکیان بریتی بوو لە ناشتنی 239 نەمام لە بلواری شەقامی مەلیک مەحمود و 70 نەمام لە سەرچنار.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵێک لە بازرگانان و وەبەرهێنەرەکان کە پرۆژەکانیان دروستکردووە دەبوو %25 ی سەوزایی بێت، بەڵام ئەوان سەرجەم زەوییەکانیان کردووە بە باڵەخانە بۆیە دەبێت بەپێی یاسا لە شوێنێکی دیکە ئەو پرۆژەی سەوزاییە جێبەجێبکەن و خۆشیان بەڕێوەی بەرن.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ساتی پێکدادانی نێوان فڕۆکەیەک و ئۆتۆمبێلێک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا لە سۆران گیانیلەدەستدا و بەرگریی شارستانیی ناوچەكە دەڵێت، تەرمەكە دەرهێنراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند،…
Total
0
Share