بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ هەرێم دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی کەمی پچر پچر لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان .
ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەزۆربەی ناوچەکان هەوری تەواو دەبێت , لەگەڵ نمەباران لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت بەشێوەی پچرپچر ناوچەکانی دیکەی هەرێم دەگرێتەوە.