بەهۆی دەستكاریكردنی گوللـە هاوەنەوە دوو كەس برینداربوون

بەهۆی دەستكاریكردنی گوللـە هاوەنەوە لە شاخێكی دەربەندیخان دوو كەس برینداربوون.

سلێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوێكی تەقینەوەی گوللـە هاوەن لە شاخی زەواڵی روویداوە و لە ئاكامیدا دوو كەس برینداربوون، كەسی سێیەمیش كە لەگەڵیاندا بووە سەلامەتە.

ئەوەشی وت، “رووداوەكە بەهۆی دەستكاریكردنی گوللەكەوە لەلایەن قوربانییەكانەوە بووە”.

یەكێك لە بریندارەكان پارچە بەر چاو و دەمی كەوتووە، ئەوی دووەمیش شان و ملی گرتووەتەوە و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە، قائیمقامی دەربەندیخان وای وت.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی هۆشداریی بە هاوڵاتیان دەدات

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە وەزارەتی پەروەردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕە پارەیەك بە مامۆستایان دەدرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە خەرجكردنی پارەی وانەبێژی مانگی چوار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و…
Total
0
Share