وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر

وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم و رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بكەن.

پێشتر پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پرسی سەرەكیی كۆبوونەوەكان كێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمە كە بۆ ئەم پرسە شاندەكە دوو بۆ سێ ڕۆژ دەمێننەوە.

بابەتی پێشتر

نەشئەتی جەوازات: بەڵێندەدەین لە خزمەتكردنی هاوڵاتییان بەردەوامبین

بابەتی دواتر

لە ئیتاڵیا ئاگر لە بینایەکی تایبەت بە مانەوەی پەنابەران کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share