عێراق لەبارەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتەوە دڵنیایی دەدات

وەزارەتی نەوتی عێراق جەختدەکاتەوە پابەندن بە رێکەوتنی ئۆپیک پڵەس تایبەت بە دیاریکردنی ئاستی بەرهەمهێنان.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، “لە هەندێک راپۆرتی رۆژنامەوانیدا بڵاوکراوەتەوە کە بڕی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بەراورد بە هەندێک وڵاتی ئەندام لە ئۆپیک زیاترە، ئێمە رایدەگەیەنین ئەوە حاڵەتێکی ئاساییە و کاریگەری لەسەر ئەو رێکەوتنە ناکات کە لەنێوان ئێمە و ئۆپیک پڵەسدا هەیە”.

ئاشکراشیکرد، لە ناوخۆی عێراق لە وەرزێک بۆ وەرزێکی دیکە بەکارهێنانی ناوخۆیی بۆ نەوت جیاوازە، لەم وەرزەشدا بەکارهێنانی لە ناوخۆدا کەمیکردووە و هەناردەکردنی بۆ دەرەوە زیادیکردووە.

باسیلەوەشکرد، ئێمە و دەوڵەتانی بەرهەمهێنەری نەوت پابەندین بە بەرهەمهێنانی ئەو بڕە نەوتەی رێکەوتنی لەسەرکراوە، لەپێناو بەجێگیری مانەوەی بازاڕی نەوت و گەشەی ئابووری جیهان.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بەناردنی قەرز بۆ ھەرێم کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

لە خوێندنی سەرەتاییەوە چووە زانکۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share