سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەولێر كۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەولێر كۆبوونەوە.

كەمێك پێش ئێستا سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە شاری هەولێر كۆبوونەتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، پرسی مووچە، بودجە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و دۆخی ناوچەكە تاوتوێكراون.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێی بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دەركرد

بابەتی دواتر

لەبارەی هێرشكردنە سەر نەخۆشخانەكەی هەولێر سەندیكای پزیشكان هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share