بە هەوڵی خالید شوانی كێشەی جوتیارانی گوندی تۆپزاوا چارەسەركرا

نوێنەری جوتیارانی تۆپزاوە رایدەگەیەنێت، بە هەوڵی خالید شوانی وەزیری دادی عێراق كێشەی جوتیارانی گوندی تۆپزاوا چارەسەركرا.

ساتع ناسیح نوێنەری جوتیارانی تۆپزاوە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوار شەممە، لەلایەن فیرقەی 11ی سوپای عێراقەوە رێگری لە جوتیارانی گوندی تۆپزاوا كرا لە دروێنەكردنی گەنمەشامی ئەوەش گردبوونەوە و ناڕەزایی جوتیارانی سنوورەكەی لێكەوتەوە.

راشیگەیاند، دواتر بە هەوڵی د. خالید شوانی وەزیری دادی عێراق كێشەكە چارەسەركرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسوکاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم ئاگاداردەکرێنەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایەتیی سلێمانی ئاگاداری کەسوکاری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم دەکاتەوە سەردانیان بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی…
زیاتر ببینە

رێکان جەمال: کۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو شوێنە گشتییانە کراوە کە سیستمی شۆڤاژ بەکاردەهێنن

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو شوێنە گشتیانەیان کردووە کە سیستمی شۆڤاژ بەکاردەهێنن، بەڵام ناتوانن…
Total
0
Share