لە سنووری شارباژێڕ چوار کەس بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیری نایاسایی دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هاوبەشی لە ئەنجامی دوو چالاکی جیاوازدا لەسنوری گوندەکانی ( شارستێنە و بناویلە ) توانیان چوار هاوڵاتی دەستگیر بکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی بیریان لێدابوو.
باس لەوەشکراوە، هەروەها دەستگیرا بەسەر سێ ئامێری بیرهەڵکەندن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش ڕێکخراو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .