بەردەوامبە لە سەماکردن.. هیلاری کلینتۆن بۆ پاڵپشتی لە سەرۆکی فینلەندا وێنەی سەمای خۆی بڵاودەکاتەوە

هیلاری کلینتۆن کاندیدی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا پاڵپشتی لە سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلەندا دەکات، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سەماکردنی ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە، هیلاری نووسیویەتی، “بەردەوامبە لە سەماکردن”.

هیلاری کلینتۆن کاندیدی پێشووی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە لەکاتێکدا وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بووە لە ساڵی 2012 لە کۆڵۆمبیا سەما دەکات، لەگەڵ وێنەکەشدا نووسیویەتی، “بەردەوامبە لە سەماکردن”.

هیلاری کلینتۆن لە تویتەکەیدا ئاماژەی بۆ ناوی سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلەندا کردووە، لە هەمان کاتدا سانا مارین  بۆی نووسیوە “سوپاس” لەگەڵ هێمای دڵێک.

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکی سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلەندا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کە لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانیدا سەما دەکات مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و باس لەوەکرا کە مارین ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق: هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم زیان بە سەقامگیریی عێراق دەگەیەنێت

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق رایدەگەیەنێت هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم زیان بە سەقامگیریی عێراق و ئاسایشی هاوڵاتییانی دەگەیەنێت.…
زیاتر ببینە

ڕەخنەی لە پوتین گرتووە
سەرۆكی لوك ئۆیڵ “لە پەنجەرەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا

سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرەكانی كۆمپانیای لوك ئۆیڵی ڕوسی، “لە پەنجەرەی ژوورێكی نەخۆشخانەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا. بەپێی هەواڵی ئاژانسی “تاس”ی…
Total
0
Share