راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه پێكهیناوه کە وشەی نەشیاوی بە کچە پەیامنێرێک وتووە و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت .
راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئێمه وه‌ك راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی كه خۆمان راگه‌یاندنكارین و له‌هه‌مانكاتیشدا كاری راگه‌یاندن ده‌كه‌ین و پسپۆڕی بواره‌كه‌شین، له‌م روانگه‌یه‌وه رێزێكی تایبه‌ت له‌راگه‌یاندنكاران و پیشه‌كه‌یان ده‌گرین و به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه هاوكارێكی باشی بین بۆیان و وابكه‌ین كه به‌شێك له‌كارو چالاكییه‌كانمان به‌بێ جیاوازی له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاو بكرێنه‌وه‌و راگه‌یاندنه‌كان ببنه گه‌یه‌نه‌ری ده‌نگمان.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وه‌ك راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی به‌هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، وشه نه‌شیاوه‌كانی ئه‌و مامۆستایه‌ی به‌رامبه‌ر به كچه رۆژنامه‌نوسێك به‌كارهێنا، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه به مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌گونجاوی ده‌زانین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه پێكهیناوه‌و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت .
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا جەختیان لەوەکردووەتەوە، وشه‌كانی ئه‌و مامۆستایه گوزارشت ته‌نها له بۆچوونی خۆی ده‌كات نه‌ك زانكۆی سلێمانی، كه پێده‌چێت له توڕه‌بووندا ئه‌و وتانه‌ی وتبێت،