دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵای سەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ رۆژی 19ی ئەم مانگە دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای فیدڕاڵی عێراق تاوتوێی ئەو سکاڵایە بکات کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، بەڵام دانیشتنی دادگاکە بۆ رۆژی 19ی تشرینی دووەمی 2023 دواخرا.

ناوەڕۆکی سکاڵاکە بریتییە لەوەی سکاڵاکارەکان داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە ماددەکانی 1، 15،9 ، 22 ، 36 لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (یاسای ژمارە یەکی ساڵی 1992) بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و داوادەکەن کەمبکرێتەوە،  هاوکات داوای گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن لە یەک بازنەییەوە بۆ فرە بازنەیی دەکەن.

سکاڵاکە زیاتر لە شەش مانگە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، تاکو ئێستا چەند جارێک دادگاکە ئەو دانیشتنەی دواخستووە.

 

 

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی نەوتەکەی بەغداد هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

هه‌ولێر.. له‌ رووداوێكى هاتوچۆدا شۆفێرێك گیانیله‌ده‌ستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك خانەقینی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقینی گرتەوە. بەپێی ناوەندی پێوەرەكانی بومەلەرزە، كاتژمێر 03:12ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی كانونی…
Total
0
Share