وەزیرێکی ئیسرائیلی باس لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم دەکات

وەزیرێکی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت یەکێک لە گریمانەکانی بەردەم ئیسرائیل خستنەخوارەوەی بۆمبی ئەتۆمییە لە کەرتی غەززە.

عمیحای ئیلیاهۆ وەزیری شوێنەواری ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا پرسیاری ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لێدەکەن لە دژی فەلەستین و لە وەڵامدا دەڵێت، یەکێک لە بژاردەکانی بەردەممان خستنەخوارەوەی بۆمبی ئەتۆمییە لە کەرتی غەززە.

هاوکات لە وەڵامی ئەو وەزیرەی وڵاتەکەیدا بنیامین نەتانیاهۆ رایگەیاند، قسەکانی ئەو وەزیرە لەگەڵ واقعدا یەکناگرنەوە.

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا نۆ هەزار و 500 کەس گیانیان لەدەستداوە کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: داعشی خۆراسانى له‌ هەموو ویلایەتەكانی ئەفغانستان هەن و تاڵیبان ‏ڕاینەگرتوون

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داعشی خۆراسانى ‏چالاكییه‌كانى له‌مساڵدا زۆر زیادیكردووه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌ هه‌ر…
زیاتر ببینە

كۆماندۆی ئێران ویستوویەتی كەشتییە بەریتانییەكە بڕفێنێت، بەڵام نەیتوانیوە

ڕۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی ئەمڕۆ پێجشەممە 5ی ئاب راپۆرتێکی لەبارەی کەشتیی “ئەسفەلت پرنسس”ەوە بڵاوکردووەتەوە و زانیاریی نوێی ئاشکراکردووە. دوو…
Total
0
Share