وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دوورخستنەوەی بەرپرسێكی حكومی لە ریزەكانی حزبەكەی رادەگەیەنێت.
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، بە هۆکاری دووبارە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینیی (د. سەیوان عەلی ڕەزا) بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەسەر پشکی گۆڕان، بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی ناوبراو لە ریزەکانی بزوتنەوەكە.