كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێك رادەگەیەنێت كە تۆمەتبارە بە دزینی 11 ملیۆن دینار لە هاوڵاتییەك.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كە بڕی 11 ملیۆن دیناری لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكرد، سەرەنجام‌ و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگاری-یەوە دۆزرایەوە و دەستگیركرا.

دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتبار بووە، دوای‌ لێكۆڵینەوەكان تۆمەتبار دانیبەوەدانا كە ئوتۆمبێلەكەی‌ بە پارە دزراوەكە كڕیووە، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار (أ.ف.م.) لەدایكبووی‌ 1987 لەئێستادا بە بڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 443 لە یاسای سزادان راگیراوە.

بابەتی پێشتر

250 ملیار دیناری دیكە گەیشتە هەرێم

بابەتی دواتر

دەربارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕەوەكان هۆشداری دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share