خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەی بەشێك لە 700 ملیار دینارەكە رەوانەدەكرێت و سبەی یاخود رۆژی شەممە وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچە رادەگەیەنێت.

ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، دوێنێ وەزیری دارایی عێراق فەرمانی بە بانكی ناوەندیی عێراق داوە كە 700 ملیار دینارەكە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت و بڕیارە سبەی بەشێك لەو 700 ملیار دینارە بنێردرێت و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەشەكەی دیكەی دەگات.

راشیگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئەوەن كە سبەی یاخود رۆژی شەممە خشتەی مووچە رابگەیەنێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت و وتیشی، “بۆ700 ملیار دیناری سێیەم نووسراومان كردووە كە لەكاتی خۆیدا بنێرێت و هیچ بەهانەیەك بۆ بەغداد نەماوە و ئومێدەوارین لەكاتی خۆیدا بنێردرێت.

ئاشكراشیكرد، نووسراومان كردووە كە سێ 700 ملیار دیناری دیكە تەمویلی هەرێم بكرێت و مووچەی ئەمساڵ بە تەواوی بدرێت و بەدواداچوونی جددی بۆ دەكەین.

بابەتی پێشتر

چەند ماددەیەك بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیاد دەكرێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share