بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەمووان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند،  پێویستە هەمووان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و بە ئامانجێکی هاوبەشەوە کار بۆ ئاوەدانیی و خۆشگوزەرانیی وڵات بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد، لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەکانیان کرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی کۆی هاوکێشەکانەوە سیاسەت و ستراتیژی یەکێتیی خستەڕوو و رایگەیاند، “پاراستنی سەقامگیریی وڵات و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر پەیوەستە بە هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان سەرجەم هێز و لایەنەسیاسییەکان و گفتوگۆی بونیادنەرانەوە”.

باسیلەوەشکرد، “پێویستە هەمووان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و بە ئامانجێکی هاوبەشەوە کار بۆ ئاوەدانیی و خۆشگوزەرانیی وڵات بکەن، بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایانەش پێویستە پارێزگاریی لە هاوبەشیی راستەقینە، تەبایی و پێکەوەژیان بکەین”.

بابەتی پێشتر

ئاسۆ مامەند: هاوپەیمانیی کەرکوک تایتڵی بەیەکەوە كاركردنەمانە بۆ بەهێزترکردنی ئیرادەی نەتەوەکەمان

بابەتی دواتر

دەیانەوێت مێسی بەشداری مۆندیالی 2026 بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share