هادی عامری: كاتی ئەوە هاتووە هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق بچنە دەرەوە

سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح رایدەگەیەنێت، كاتی ئەوە هاتووە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بچنە دەرەوە و عێراق رێوشوێنی پێویست بۆ ئەو مەبەستە بگرێتەبەر.

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح پێویستە حكومەتی عێراق رێوشوێنی پێویست بۆ كردنە دەرەوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستپبێكات و هێزە ئەمنییەكانی عێراق سەركەوتنی یەك لە دوای یەكیان تۆماركردووە و پێویستیان بە مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان نەماوە.

هەفتەی رابردووش موقتە سەدری رێبەری رەوتی سەدر داوای لە حكومەت و پەرلەمانی عێراق رێوشوێنەكانیان بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق دەستپێبكەن.

بابەتی پێشتر

جەمال كۆچەر: ئەمساڵ تەنها دوو مووچەی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت

بابەتی دواتر

بیلینگهام باشترین یاریزانی خوار 21 ساڵ بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share