ماچێک سێ ساڵ دووریخستەوە

یەکێتیی تۆپی پێی جیهان بۆ ماوەى سێ ساڵ لویس رۆبیالیسی سەرۆکی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیای لە کارکردن ڕاگرت.

ئەوەش دواى ئەوەى ڕۆبیالیس لە یاریی کۆتایی مۆندیالی کچاندا ماچی جینی هیرمۆسۆی یاریزانی هەڵبژاردەى ئیسپانیای کرد.

فیفا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، بەهۆی پێشێلکردنی مادەى 13ەوە، بڕیار درا ڕۆبیالیس بۆ ماوەى سێ ساڵ لە چالاکی وەرزشی دوربخرێتەوە.

ماوەى 10 ڕۆژ لەبەردەم ڕۆبیالیسە بۆ ئەوەى تانە لە بڕیارەکە بدات و دواتر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

رۆبیالیس لەکاتی خۆشی دەربین بەبۆنەى بردنەوەی ناسناوی مۆندیالی کچانەوە، ماچی یەکێک لە یاریزانەکانی ئیسپانیای کرد و ئەوەش بوە هۆکار بۆ دورخستنەوەى لە سەرۆکایەتی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا.

بابەتی پێشتر

شارەوانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

کاردانەوەى چاڤی بۆ ڕەخنەکانی گۆندۆگان چی بوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share