کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: زیاتر لە 16 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، “ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە زیاترە لە 16 ملیۆن کەس و رۆژی 1ی تشرینی دووەم هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێدەکات”.

ئەنجومەنی كۆمسیارانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دوای کۆبوونەوەی خۆی، لە راگەیەندراوێكدا دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، “رۆژی 1ی تشرینی دووەمی 2023 هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێدەکات و رۆژی 18ی کانوونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام دەدرێت”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 کەسە، لەو ژمارەیەش 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 کەسیان دەنگدەری گشتین و یەک ملیۆن و دوو هەزار و 393 کەسەکەی دیکەش دەنگدەری تایبەتن”.

لەبارەی ژمارەی بنکەکانەوە، ئەنجومەنی كۆمسیاران دەڵێت، “ناوەندەکانی تایبەت بە دەنگدەرانی گشتی ژمارەیان 7 هەزار و 166 ناوەندە کە 35 هەزار و 553 بنکەیان لێ دەبێتەوە، هەرچی سەبارەت بە ناوەندەکانی تایبەت بە دەنگدەرانی تایبەتە 565 ناوەندە و 2 هەزار و 367 بنکەی لێ دەبێتەوە”.

بابەتی پێشتر

زیرەکی دەستکرد بۆ گوگڵ ماپ زیاددەکرێت

بابەتی دواتر

سیتی دێربی شاری مانچستەری بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share