لە سەرجەم پارێزگاكان جگە لە دهۆك خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر گرفتی دواكەوتنی مووچە لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە و چەند ناوچەیەكی دیكەش خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.

لە هەولێر ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی لیوای 20 خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانكرد دەوام و مووچەكانیان یەكلابكرێتەوە.

لیوای 20ی هاوبەش بڕیارە لە زیاتر لە سێ هەزار و 500 پێشمەرگە دامەزراوی سەر میلاكی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوای 66ی سوپای عێراق پێكبهێندرێت تایبەت بە پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەكانی سنووری ماددەی 140ی دەستوور.

لە سلێمانی مامۆستایان، وانەبێژان و مووچەخۆران لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا كۆبوونەوە و دروشمی داواكاریی مووچە، دامەزراندنی وانەبێژان و بەردەوامیی بایكۆتیان دووپاتكردەوە.

خۆپیشاندانێكی هاوشێوە لە هەڵەبجە بە بەشداری زۆرینەی توێژەكانی مووچەخۆران بەڕێوەچوو.

لە گەرمیان، چەمچەماڵ و رانیەش مووچەخۆران دژ بە دواكەوتنی مووچە گردبوونەوەی جۆراوجۆریان ئەنجامدا.

لە بەشێك لە خۆپیشاندانەكاندا وێنە و یادكردنەوە بۆ ئەو مامۆستایانە ئەنجامدرا كە لە ماوەی رابردوودا بەهۆكاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەکێتیی: لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبینەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: گوزەرانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێم لە دۆخێکی خراپدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share