كاروان یاروەیس: هێڵی شەمەندەفەرەكەی عێراق تا كانی گۆمە لە سلێمانی دەڕوات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بەدواداچوونەكانمان بۆ دوایین نەخشە و دیزاینی هێڵی ئاسنین و رێگای گەشەپێدان بە نووسراوی فەرمی وەڵامدراوینەتەوە و ئەو نەخشەیەی ئاراستەمان كراوە كە هێڵی ئاسنین بە كەركوك تێدەپەڕێت بۆ چەمچەماڵ و ناحیەی – شۆڕش بۆ بازیان و سلێمانی و تا كانی گۆمەیە.

كاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندیكردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوابەدوای بەدواداچوونمان بۆ دوایین نەخشە و دیزاینی هێڵی ئاسنین و رێگای گەشەپێدان و وەكو ئەركمان لە لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییكردن لە ئەنجومەنی نوێنەران، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە نووسراوی فەرمی دوا نەخشەی ئاراستە كردووین كە هێڵی ئاسنین بە كەركوك تێدەپەڕێت بۆ چەمچەماڵ و ناحیەی – شۆڕش بۆ بازیان و سلێمانی و تا كانی گۆمە.

راشیگەیاند، هێڵی ئاسنین رۆڵی گەورەی دەبێت لە بوژاندنەوەی ئابوری و جووڵەی بازرگانی و ئاسانكردنی پڕۆسەی گواستنەوە، وەك پڕۆژەیەكی ستراتیژیی كە عێراق ئەنجامی دەدات.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: بە دڵ و بە گیان لەگەڵ غەززەین

بابەتی دواتر

عەلی عەلاق: بانكی دیجیتاڵی هەنگاوێكی گرنگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share