یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران: هێرش بۆ سەر کەشتییەکانمان بێ وەڵام نابێت

سەعید خەتیبزادە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر کەشتییەکانمان کە ژمارەیەک گەنج بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، بێ وەڵام نابێت.

سەعید خەتیبزادە ڕایگەیاند، کەشتییەکەی ئێران کە لە خولێکى راهێنان لە هیندستان دەگەڕایەوە، بێ چەک و بێ هیچ بارێکی سەربازی بوو، بۆ بەشداری لە مانۆڕێکی سەربازی لەو وڵاتە بووە و لەکاتى گەڕانەوەکەى، لە نزیک ئاوەکانى سریلانکا بەئامانجگیرا.

باسی لەوەشکرد، بەهۆی هێرشەکەوە، زۆرێک لە گەنجانی دەریاوانی ئێرانی گیانیان لەدەستداوە و کارێکی لەو جۆرە بێ وەڵام نابێت.

لە هیندستان نمایشێکى هێزى دەریایی وڵاتان بەڕێوەچوو، ئێران بە کەشتییەک و زیاتر لە 100 سەربازى هێزى دەریایی بەشدارییکرد؛ هێزە دەریاییەکانى ئێران لەکاتی تەواوبوونی نمایشەکە، لە ڕێی گەڕانەوە بوون بۆ ئێران، بەڵام لەکاتى گەڕانەوەیان، کەوتنە بەر هێرشى ئەمریکا و ئیسرائیل.

دواتر ئێران ڕایگەیاند، زیاتر لە 80 سەرباز کوژراون و بێسەروشوێن بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی فەڵەستین پەیوەندیی بە سەرۆكی ماوەتەواوبووی ئیسرائیلەوە كرد

سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی ماوەتەواوبووی ئیسرائیل ئەنجامدا. نوسینگەی مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین بڵاویكردەوە، عەباس…
زیاتر ببینە

توركیا.. گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەكەوە گەیشتە 40 كەس

به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ده‌ریای ره‌شی گرتووه‌ته‌وه‌ 40 كه‌س لە توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ژمارەیەک مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەمێک لەمەوبەر ژمارەیەک مووشەکی دیکە لەو وڵاتەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدران. لەوبارەیەوە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە…
Total
0
Share