قیرتاوکردنی شەقامی بەردەم پارکی ئازادی و هۆڵی تەوار دەستیپێکرد

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرپەرشتیی تیمەکانمان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکار، دەستکرا بە کاری قیرتاوکردنی شەقامی نزیک پارکی ئازادی بە ئاڕاستەی هۆڵی تەوار و سوپەرمارکێتی زارا.

ڕاشیگەیاند، پابەندن بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان بۆ هاوڵاتییان، لەو پێناوەشدا، هەڵمەتەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ خێراکردن لە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم شۆفێران.

دەشڵێت، هەڵمەتەکان بەردەوامییان دەبێت بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی بۆ چاکسازییکردن لە شەقامەکاندا دانراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی هەرێم: بە تەواوبونی پرۆژەی هەژماری من فەرمانبەران لە چەندین خزمەتگوزاری سوودمەنددەبن

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە تەواوبوونی پرۆژەی هەژماری من فەرمانبەران لە چەندین خزمەتگوزاریی دارایی و بانکی سودمەنددەبن. وەزارەتی…
Total
0
Share