بەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی نەوتی سپی لە چەند شوێنێك دابەشدەكرێت.
بەپیێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “سبەی پێنجشەممە نەوت لە ناوچەكانی بازیان، سوورداش، خدران، خەلەكان و بنگرد دابەشدەكرێت”.
ماوەی چەند رۆژێكە دابەشكردنی نەوتی سپی دەستیپێكردووە و بەپێی ئەو پلانەی كە هەیە دوای تەواوكردنی لە ناوچە شاخاوییەكان لە ناوشاریش دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت.