سێ یاریزانی بەرشلۆنە بە دڵنییاییەوە ناتوانن بەشداری کلاسیکۆ بکەن.
هەریەک لە یاریزانان کۆندی و سێرجی ڕۆبێرتۆ و پێدری بە دڵنیاییەوە ناتوانن بەشداری یاریی کلاسیکۆ بکەن.
ئەوەش لەبەرئەوەى هیچیان لە رووی جەستەییەوە بۆ ئەو یارییە ئامادە نابن.
بەڵام هەر سێ یاریزان لیڤاندۆڤسکی و دی یۆنگ و رافینیا چانسی بەشداریکردنیان لە کلاسیکۆدا دەبێت.
هەرسێ یاریزانەکە لە روی جەستەییەوە باش دەردەکەون و هەست بە باش بوون دەکەن.
یارییەکە رۆژی شەممە کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.